به‌تۆمه‌تی پێشێلكردنی رێساكانی هه‌ڵبژاردن سه‌گێك ده‌ستگیركرا
ئاگاداركردنه‌وه دراوه‌ته خاوه‌نه‌كه‌ی

K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی هیندستان رایانگه‌یاند، به‌هۆی پێشێلكردنی رێساكانی هه‌ڵبژاردن سه‌گێكیان ده‌ستگیركردووه، كه له دوای كۆتاییهاتنی واده‌ی بانگه‌شه، درووشمی پارتێكی سیاسی به‌رزكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "ئیندیان تایمز" ئه‌و سه‌گه له ده‌ره‌وه‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدان، درووشم و سیمبۆلی سیاسی بهرزكردووهته كه پشتگیری بووه له ناریندرا مۆدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستای ئه‌و وڵاته، بۆیه ده‌ستگیریان كردووه.
وه‌ك رۆژنامه هیندییه‌كه باسی ده‌كات، سه‌گه‌كه له ویلایه‌تی ماهاراشترای رۆژئاوای ئه‌و وڵاته ده‌ستگیركراوه، دوای پێدانی هۆشداری و لێكردنه‌وه‌ی درووشمه‌كان، ئازاد كراوه.
به‌رپرسی پۆلیسیس غانبات ده‌ڵێت: "سه‌گه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ستگیركران، چونكه رۆژی هه‌ڵبژاردن بۆ پشتیوانیكردنی مۆدی ده‌گه‌ڕان، ئه‌وه‌ش پێشێلكردنی رێسا و یاساكانی هه‌ڵبژاردنه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پۆلیس راشیگه‌یاندووه، سكاڵا له‌سه‌ر خاوه‌نی سه‌گه‌كه‌ش تۆماركراوه، كه پۆسته و ئاڵای تایبه‌ت به سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستای پێوه هه‌ڵواسرابوو و لێی نووسرابوو: "مۆدی بگه‌ڕێننه‌وه، وڵات رزگار بكه‌ن".
ئ. م