پەرلەمانی عێراق هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا تاوتوێ دەکات

"ته‌نیا هه‌وڵێكه‌ له‌ دژی ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی له‌ مووسڵ"

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ جارێكی دیكە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە و یەكێك لە تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەكەش، ھەڵوەشانەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاكانە.

بڕیارە كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، جارێكی دیكە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە و لە گرنگترین برگەكانی كۆبوونەوەكەش، گفتوگۆكردنە لەبارەی ھەڵوەشانەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، بە تایبەت ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا.

ھاوكات، بەشێك لەلایەنە شیعەكانیش دەیانەوێت، بڕگەیەك لەبارەی دەستێوەردان و پێشێلكارییەكانی ئەمەریكا لە عێراق، بخەنە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكە.

پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ شه‌قامی ئه‌و پارێزگایه‌ بووه‌ته‌ بابه‌تی رۆژ و لایه‌نه‌كان به‌سه‌ر دووبه‌ره‌ی جیاوازدا دابه‌ش بوون.

ئه‌ندامانی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا و دوو فراكسیۆنی دیكه‌ش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌شڵێن "ته‌نیا هه‌وڵێكه‌ له‌ دژی ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی له‌ مووسڵ".

ھ.م