ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و گۆڕان
گۆڕان: پارتی پابه‌ندبوونی خۆی به رێككه‌وتنی نێوانمان دووپاتكرده‌وه
K24 - سلێمانی:
دوای كۆبوونه‌وه‌ی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له سلێمانی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا، شۆڕش حاجی گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند، شاندی پارتی سوپاسی هه‌ڵوێستی نیشتمانییانه‌ی گۆڕانیان كرد بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ.
روونیشی كرده‌وه، له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ پارتی واژۆكردووه، ئه‌وه‌شیان به ئه‌ركی خۆیان زانیوه، به‌تایبه‌تیش له‌و هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستانی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت.
دووپاتیشی كرده‌وه، واباشه هێزه كوردستانییه‌كان یه‌كهه‌ڵوێست بن بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم بتوانێت خۆی له‌به‌رده‌م ئاسته‌نگه‌كان بگرێت، رێككه‌وتنیش له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، پرسی یه‌كه‌م چاكسازییه له هه‌موو جومگه‌كان، له سه‌رووی هه‌مووشیان بێلایه‌نی سیسته‌می دادوه‌ری و به نیشتمانیكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌یه، بۆ گۆڕانیش پله و پۆستێك لێره و له‌وێ له‌به‌رده‌م گۆڕان نابێته كێشه.
له به‌رامبه‌ردا مه‌حموود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌وڕۆیان درێژه‌پێده‌ری كۆبوونه‌وه‌كانی رابردوو بووه و پێشتر رێككه‌وتنیان واژۆكردووه له‌گه‌ڵ گۆڕان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای داواكارییه‌كانی یه‌كێتی له سه‌ر پۆسته‌كان، له‌گه‌ڵ به‌ركه‌وته‌ی گۆڕان یه‌كی نه‌ده‌گرته‌وه، به‌ڵام گۆڕان تێگه‌یشتنی بۆ بابه‌ته‌كه هه‌بوو و به داخوازییه‌كان رازی بوو ئه‌وه‌ش جێگه‌ی سوپاسه و ئه‌مڕۆش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵیان كۆبوونه‌ته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌وه نیشانه‌ی له خهمدابوونه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتوو.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ گۆڕان هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و پاكێجانه‌ی هه‌ردوولا هه‌یانبوو، ئه‌و قۆناغه پێویستی زیاتری به هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌یه كه به‌شداربن له‌و به‌رپرسیارێتییه نیشتمانییه‌ی كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌موو لایه‌نه‌كان، به‌تایبه‌تیش پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان.
راشیگه‌یاند، له‌گه‌ڵ گۆڕان زووتر گه‌یشتوونه‌ته لێكتێشگهیتن و رێككه‌وتنی سیاسی‌یان واژۆكرد و له‌سه‌ر پۆسته‌كانی حكوومه‌تیش رێككه‌وتن.
روونیشی كرده‌وه، درێژه‌پێدانی ئه‌و پرۆسه‌یه به تێگه‌یشتنی هه‌رسێ لایه‌نه‌كه‌یه، نه‌ك لایه‌نێك وا تێبگات كه به‌سه‌ریدا فه‌رز كراوه، بۆیه ئێستاش ئه‌و تێگه‌یشتنه هه‌یه.
سه‌باره‌ت به پێكهێنانی كابینه‌ی نوێش، رایگه‌یاند، ئه‌و پرۆسه‌یه له هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات، تا راسپاردنی كاندید بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ.
مه‌حموود محه‌مه‌د له وه‌ڵامی رۆژنامه‌واناندا، له باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ گۆڕان رێككه‌وتوون به‌رده‌وام بن و كاره‌كانی به‌ڕێوه‌ده‌چن، چه‌ندی رێكاره یاساییه‌كان رێگه‌بدات، پرۆسه‌كه خێراتر ده‌بێت.
شۆڕش حاجی له باره‌ی كاندیده‌كانی حزبه‌كه‌ی رایگه‌یاند، ئه‌وان شێوازی تایبه‌تی خۆیان داهێناوه، كه لێژنه‌یه‌ك پێكهێنرا و تاووتوێ سی ڤی ئه‌وانه ده‌كه‌ن كه خۆیان به شیاو ده‌زانن بۆ پۆسته‌كان، چاوپپێكهوتنیش له‌گه‌ڵ كاندیده‌كان ئه‌نجام ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی باشتریشن به‌ربژێره‌كان دیاری بكرێن.