پارتـــی و یـــه‌كێتی رێــكـكـه‌وتـن

كه‌مێكی دیكه‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ واژوو ده‌كرێت

K24 – سلێمانی:

شاندی دانووستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر چۆنێتی و شێوازی به‌شداریكردنی یه‌كێتی له‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم رێككه‌وتن.

بڕیاره‌ هه‌ریه‌ك له‌ نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ مه‌راسیمێكدا رێككه‌وتنی نێوانیان واژوو بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ شانده‌كه‌ی پارتی، پێش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بكه‌ن، سه‌ردانی ماڵی كۆسره‌ت ره‌سوڵیان كرد و هه‌ردوولا گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن.

كه‌مێكی دیكه‌، مه‌راسیمی واژووكردنی رێككه‌وتنی نێوانیان له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.