پارتی: یه‌كێتی هه‌ر كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كاندید بكات ده‌نگی پێ ده‌ده‌ین
"لاریمان له هیچ كه‌سێك نییه بۆ ئه‌و پۆسته"
K24- هه‌ولێر:
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانى كوردستان ئاشکرای دەکات, یەکێتی هەر کەسێك بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان کانید دەکات لاریان لەسەری نیە و ده‌نگی پێ ده‌ده‌ن.
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان بە کوردستان 24ـی راگەیاند: فراکسیۆنەکەیان پابەندی ئەو رێککەوتنە دەبێت، كه پارتی لەگەڵ یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ئیمزای دەکات.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، پارتی چاوه‌ڕێی فراكسۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه و هەر کات یەکێتی کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دیاری کرد، سەرۆکی ئێستای پەرلەمان دەست لە کار دەکێشێتەوە و ئاماده‌ن ده‌نگی پێ بده‌ن.
خۆشناو گوتیشی: كێشه‌یان له‌گه‌ڵ هیچ ناوێك نییه و یه‌كێتی ئازاده كێ بۆ ئه‌و پۆسته كاندید ده‌كات.
H.B