"پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت پێكده‌هێنرێت"
كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌نگ له‌سه‌ر پێشنیازی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌درێت
K24- هه‌ولێر:
چوار شەممەى داهاتوو پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان بە پێشنیازی هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئاشکرای دەکات، دوای هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان فراکسیۆنی پارتی له نزكترين كاتدا کاندیدی حزبەکەی بۆ پێکهێنانی حکوومەت رادەسپێرێت. پەرلەمانتارێکیش ئاشکرای دەکات پێش جەژنی رەمەزان کابینەی نوێی پێکدەهێنرێت.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، له ماوه‌كانی داهاتوودا پرۆسه‌كانی خۆكاندیدكردن و هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات، كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی دیاریكراو ده‌خایه‌نێت، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مان متمانه به‌ده‌ستده‌هێنێت، پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت پێشكه‌ش ده‌كات.
له‌كاتێكیشدا پەرلەمانتاران چاوەرێی بانگهێشتكردنن بۆ بەشداری لەو دانیشتنی پەرلەمان، كه تایبه‌ته به ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه پێشنیازی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئایدن مەعروف، سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی ئاشکرای دەکات، سازانی لایەنەکان گرنگەو پێشبینی دەکات، پێش جەژنی رەمەزان کابینەی نويى حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، لیژنەی یاسایی پێشنیازەکەی یەکێتی بۆ زیادکردنی جێگرێك جێگیركردووه و رادەستی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە.
بە کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، قۆناخێکی گرنگی پێکهێنانی حکوومەت کۆتای دێت و دوای هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێویسته لە ماوەی 30 رۆژدا کاندیدی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتى نوى، پرۆپۆزه‌ڵی کابینەکەی بێنێتە پەرلەمان.
H.B