پارتی و گۆڕان و یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵیی ده‌كه‌ن
داوای داڕشتنی كارنامه‌ی حكوومه‌ت ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
پارتی و گۆڕان لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی ڕێککەوتوون، ئه‌ندامێكی جڤاتی گشتیی گۆڕان دەڵێت: لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ پارتی ڕێککەوتوون, تا لە کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵیدا کارنامەی کابینەی داهاتوو دابڕێژرێت، هاوکات یەکێتی ئامادەیی خۆی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ گۆڕان دەردەبڕێت.
عه‌لی حه‌مه ساڵح، ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: "له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی پارتی و گۆڕاندا باسی ئه‌وه‌مان كردووه، كه گرنگه هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شداریی له پێكهێنانی حكوومه‌تدا ده‌كه‌ن، به‌یه‌كه‌وه پڕۆپۆزه‌ڵی چاكسازی بۆ حكوومه‌تی داهاتوو دابڕێژن".
ئاشكراشی كرد، هه‌ردوو لامان له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕا بووین، بۆیه پێویسته ئێمه و پارتی و یه‌كێتی به زووترین كات ده‌ست به كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵیی بكه‌ین، بۆ نوویسنه‌وه‌ی ئه‌و كارنامه‌یه بۆ هه‌ر سێكته‌رێك به پڕۆپۆزه‌ڵێكی جیاواز.
له كاتێكیشدا یەکێك لە هۆکارەکانی دواکەوتنی کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی و ئەنجامنەدانی تا ئێستا، ساردییەکانی نێوان یەکێتی و گۆڕان بووە, ئێستا یەکێتی ئامادەیە بە هەر جۆرێك بێت ئەو ساردییە نەهێڵێت, له‌م باره‌یه‌شه‌وه لوقمان وەردی, گوتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ده‌ڵێت: "گومانی تێدا نییه، كێشه‌مان هه‌بووه, ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی كه سێ حیزبی جیاواز، سێ به‌رنامه‌ی جیاواز و سێ تێڕوانینی جیاوازمان هه‌یه بۆ حكوومه‌تی داهاتوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خاڵی هاوبه‌شمان هه‌یه".
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌ریه‌ك له‌و حیزبانه ئازادن له‌وه‌ی چۆن له چوارچێوه‌ی بیركردنه‌وه‌یاندا مامه‌ڵه ده‌كه‌ن, به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه, پێویسته هه‌رسێ لایه‌نمان له سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش كۆك بین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گومانم نییه كه یه‌كێتی ئاماده‌یه بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵیی".
پارتیش کە راسپێردراوی یەکەمه بۆ پێكهێنانی کابینەى نوێی حكوومه‌ت، ئەنجامدانی ئەو کۆبوونەوەیە بە پێویست دەزانێت. خەسرەو گۆران, ئەندامی سەرکردایەتیی ئەو حزبە دڵنیایی لە ئەنجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه دەدات و جه‌خت ده‌كاته‌وه، پارتی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان كردووه، له‌كاتێكیشدا كه ئه‌و سێ لایه‌نه له حكوومه‌ت به‌شدار ده‌بن، پێویسته كارنامه‌ی حكوومه‌ت له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندیی هه‌رسێ لایه‌ن بێت، دووپاتیش ده‌كاته‌وه، كه كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی هه‌ر ده‌كرێت.
بڕیاره له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی كوردستان هەموار بکرێتەوە و کاندیدی پارتیش بۆ سەرۆکایەتیی کابینەی داهاتوو راسپێردرێت، بەڵام تا ئێستا دیار نییه كه‌ی کۆبوونەوە سێ قۆڵیی ئه‌نجام ده‌درێت، کە بڕیارە نەخشەڕێگای کابینەی داهاتووی تێدا تاوتوێ بکرێت.
H.B