زاخۆ.. دوو كرێكار گیانیان له ده‌ست دا
3ی دیكه بریندار بوون
K24 – زاخۆ:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له زاخۆ و كاتی كاركردندا، دوو كرێكار گیانیان له ده‌ست دا و 3ی دیكه‌ش بریندار بوون.
په‌یامنێری كوردستان24، له شوێنی رووداوه‌كه‌وه رایگه‌یاند، سێ له قوربانییه‌كان بران و دووانیان وه‌ك نه‌جاڕ چوونه‌ته ناو چاڵێكی تایبه‌ت به ئاوه‌ڕۆ و له‌وێ به هۆی نه‌مانی ئۆكسجین، مه‌ترسیی له‌سه‌ر ژیانیان دروست بووه.
گوتیشی: یه‌كێك له براكان گیانی له ده‌ست دا و ئه‌و كه‌سه‌ش، كه چووه‌ته هانایان و توانیویه‌تی برایه‌كیان رزگار بكات، خۆیشی گیانی له ده‌ست داوه.