پارتی ده‌یه‌وێت پێش جەژن سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ھەڵبژێردرێت
"هیوادارین پێش جه‌ژن كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت متمانه‌ی په‌رله‌مان وه‌ربگرێت"
K24- هه‌ولێر:
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی کوردستان رایگەیاند، ھیوادارین پێش جەژنی رەمەزان سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرێت و کابینەی نوێی حکوومەتیش متمانەی پەرلەمانی وەربگرێت.
خۆشناو گوتیشی: "فراکسیۆنی پارتی پابەندی رێککەوتنی حزبەکەیەتی لەگەڵ لایەنەکاندا".
ئاماژەی بەوەش دا، تا ئێستا فراکسیۆنی یەکێتی هیچ کاندیدێکی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دیاری نەکردووە.
دوێنێ پارتی و یه‌كێتی له سلێمانی له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتنه رێككه‌وتن و هه‌ریه‌ك له جێگری سه‌رۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، رێككه‌وتنی نێوانیان واژۆ كرد.
H.B