مامەڵەی ھەناردە و ھاوردە لە ھەرێمی كوردستان بە ئەلیكتڕۆنی دەكرێت
هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر مۆڵه‌تی هه‌نارده و هاورده رێككه‌وتن
K24- هه‌ولێر:
ھەولێر و بەغدا لەبارەی مۆڵەتی ھەناردەو ھاوردەكان گەیشتنە رێككەوتن, وه‌زیری بازرگانی عێراقیش جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌كاته‌وه، وەزارەتی بازرگانی و پیشه سازی ھەرێمی كوردستانیش ئاشكرایده‌كات، لەمەودوا ھەناردەكاران ھەرێمی كوردستان بە یەك سیستەم كار دەكەن.
له‌مباره‌یه‌وه محه‌مه‌د هاشم، و وەزیری بازرگانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ، كێشە ھەڵواسراوە بازرگانییەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ و ھەرێمی كوردستان چارەسەركراون و لەئایندەشدا كاری زیاتری لەسەر دەكەن.
هاشم گوتیشی: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان شاندی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق له به‌غدا، زۆر بە فراوانی بابەتەكان تاوتوێكران و توانیمان لە سەر بابەتەكانی ھەناردە و ھاوردەی نێوان ھەر دوولا بگه‌ینه رێككه‌وتن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، تەنیا چەند دۆسییەیەكی ھەڵپەسێردراو، ئەوانەش گفتووگۆیان لەسەر دەكرێن، ھەروەھا باس لە كردنەوەی لقی تایبەت بە كۆمپانیاكانی وەزارەتی بازرگانی لە ھەرێمی كوردستان كراوه و تا ئێستا ئەنجامەكان زۆر دڵخۆشكەر بوون.
ھەر لەبارەی ناوەڕۆكی رێككەونتەكەی نێوان حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ لەبارەی مۆڵەتی ھەناردەو ھاوردە، دكتۆر عه‌بدولڕه‌زاق ناوه‌نده‌یی، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشه سازی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند، لەمەودوا ھەناردەكارانى ھەرێمی كوردستان بە یەك سیستەم كار دەكەن و مافی ھەناردەكارانی ھەرێمی كوردستانی زامن كراوە.
H.B