لە سلێمانی زەرفی كاغەز شوێنی نایلۆن دەگرێتەوە
لە نانەواخانە و سەمونخانەكانی بڕیارەكە جێبەجێ دەكرێت
K24 - سلێمانی
لەسەر بڕیاری قایمقامی سلێمانی بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی وەزارەتی تەندروستی، بە مەبەستی بەکارهێنانی زەرفی کاغەز لە جیاتی زەرفی نایلۆن لە نانەواخانە و سەمونخانەکان لیژنەیەک راسپێردراوه تا لە چەند رۆژى داهاتوو بڕیارەکە لە بەشێکى زۆرى سەمونخانە و نانەوەخانەکانى سلێمانی جێبەجێ بکرێت.
قایمقامی سلێمانی بەکارهێنانی زەرفی کاغەزی لە جیاتی نایلۆن له نانەواخانە و سەمونخانەکان دهكاته بڕیارێكی ناچاری، بۆ جێبهجێكردنی بڕیارهكهش لیژنەیەکى هاوبهشی لە نوێنەرایەتى کەرتى تەندروستى و چاودێرى بازرگانیی و کوالێتى کۆنترۆڵ راسپاردووه.
لە رووی تەندروستییەوە هەڵگرتنی خۆراک لەناو كێسهی نایلۆن ئەگەر بێت و خۆراکەکە گەرم بێت یان لە شوێنی گەرم دابنرێت، ئهوا مهترسی تێكچوون و ژههراوی بوونی لێدهكرێت، چونکە بە کاریگەری پلەی گەرمی رێژەیەکی زۆر لە مادە کیمیاییەکانی نایلۆنەكە ئاوێتهی خۆراكهكه دهبێت، ئەمەش مەترسی دروستبوونی نەخۆشی شێرپەنجە زیاد دەکات و هۆکارە بۆ دروستبوونی پاشماوەی پلاستیکی لەناو خوێندا.
ھ.م