به‌غدا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كه‌ركووك به‌رز ده‌كاته‌وه
رۆژانه یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنرێت
K24 – هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری وزه و وه‌زیری نه‌وت، (ثامر الغضبان) رایگه‌یاند، پلانێكیان داناوه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌می كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووك.
به گوێره‌ی پلانه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، بڕیاره ئاستی به‌رهه‌می نه‌وت بگه‌یه‌ندرێته یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له یه‌ك رۆژدا.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی (الصباح)ی عێراقی رایشیگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پلانێكی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌می نه‌وتی كه‌ركووك له 400 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌وه بگه‌یه‌نێته یه‌ك ملیۆن به‌رمیل.
روونیشیكرده‌وه، له ئێستادا عێراق رۆژانه له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه، 900 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا ده‌خاته بازاره‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌و 400 هه‌زار به‌رمیله‌ی ئێستا به شێوه‌ی رۆژانه له كه‌ركووك به‌رهه‌مده‌هێنرێت، 80 تا 90 هه‌زار به‌رمیلی له رێگه‌ی هێڵی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ده‌گه‌یه‌ندرێته ناوچه‌ی فیشخاپوور و له‌وێ ده‌خرێته‌وه سه‌ر هێڵی نه‌وتی عێراق و توركیا و ده‌گوازرێته‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان.