بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک لە رانیە بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

هاوسەرەکەی رووداوەکە دەگێڕێتەوە

K24 – هه‌ولێر:

شەوی رابردوو لە گوندی بۆسكێن سه‌ر به‌ قه‌زای رانیه، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماده‌یی گوندی بۆسكێن به‌هۆی ته‌زووی كاره‌باوە گیانی له‌ده‌ستدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی رانیە ئاشکرایکردووە، ئەو مامۆستایە بە ناوی (س.م.خ) لە ساڵی 1985 لە دایکبووە و بە گووتەی هاوسەرەکەی، لە کاتی دەستکاریکردنی سێلی سەتەلایەت و چاککردنی، لە سەربان کارەبا لێی داوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

دوای گه‌یاندنی ته‌رمه‌كه‌ی بۆ پزیشكی دادوه‌ری رانیه‌ و توێكاری بۆ لاشه‌كه‌ی، راده‌ستی كه‌سوكارەکەی کراوەتەوە، بە گووتەی پۆلیس، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

 H.J