هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه
بۆ ماوه‌ی 3 رۆژی سیڤی وه‌رده‌گيرێت
K24- هه‌ولێر:
سبەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆدەبێتەوە و دەرگای خۆکاندیدکردنیش بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.
پەیامنێریری کوردستان24 رایگەیاند، سبەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، دوای کۆبوونەوەکەش پەرلەمان دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و بۆ ماوەی 3 رۆژیش سڤی ئەو کەسانە وەردەگیرێت، کە دەیانەوێت پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەربگرن.
بە گوێره‌ی زانیارییەکانی کوردستان24، بڕیارە هەفتەی داهاتوو پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
H.B