بە بەشدارى زیاتر لە ملیۆنێك قوتابی تاقیکردنەوەى پۆلە ناکۆتاکان دەستىپێکرد
تا 20ی ئایار تاقیكردنه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن
K24 - هه‌ولێر:
تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله ناكۆتاكان له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 11ی ئایار/ مایۆی 2019، به به‌شداری 1 ملیۆن و 291 هه‌زار و 380 قوتابی ده‌ستیپێكرد و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، تا 20ی مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش، له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان له 6 هه‌زار و 61 قوتابخانه تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن، كه ته‌نها پۆله ناكۆتاكانن، كه پۆله‌كانی 4 هه‌تا 8ی بنه‌ڕه‌تی و 10 و 11ی ئاماده‌یی ده‌گرێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا دووپاتیش كراوه‌ته‌وه، په‌روه‌رده گشتییه‌كانی پارێزگاكانی ئاماده‌كاری ته‌واویان بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان كردووه.
ژماره‌ی قوتابی و قوتابخانه‌كان، له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار پارێزگای هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا هاتووه.
ـ پارێزگاى هەولێر: 562 هەزار قوتابی لە 2151 قوتابخانە، تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.
ـ پارێزگاى سلێمانى: 300 هەزار قوتابی لە 1746 قوتابخانە، تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.
ـ پارێزگاى دهۆک: 345 هەزار قوتابی لە 1648 قوتابخانە، تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.
ـ پارێزگارى هەڵەبجە: 14380 قوتابی لە 146 قوتابخانە، تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.
ـ ئیدارەى گەرمیان: 70 هەزار قوتابی لە 370 قوتابخانە، تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.
ئ. م