ئه‌مشه‌و به‌شێكی شه‌قامی 100 مه‌تری هه‌ولێر داده‌خرێت
ئاگادارییه‌ك بۆ سه‌رجه‌م شۆفێران
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتووچۆی هه‌ولێر، شۆفێر و هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه له‌مشه‌وه‌وه، شه‌قامی 100 مه‌تری، به مه‌به‌ستی قیڕتاوكردنه‌وه، ئه‌و به‌شه‌ی ده‌كه‌وێته نێوان كۆمپانیای جیهان و چوارڕیانی ئاكار، ده‌كرێته‌وه و دیوه‌كه‌ی دیكه‌ی داده‌خرێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هاتووچۆ، شه‌قامی 100 مه‌تری به ته‌واوه‌تی قیڕتاو ده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ر جاره و به‌شێكی شه‌قامه‌كه داده‌خرێت و تا قیڕتاوكردنی ته‌واو نه‌بێت، ناكرێته‌وه.
بڕیاره ئه‌مشه‌و 11ی 5ی 2019، به‌شێكی دیكه‌ی شه‌قامه‌كه له نێوان كۆمپانیای جیهان و به‌نزیخانه‌ی ئاكار دابخرێت و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی بكرێته‌وه، كه قیڕتاوكردنی ته‌واو بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتووچۆ روونیشی ده‌كاته‌وه، شۆفێران ده‌توانن شه‌قامی 40 مه‌تری وه‌كو جێگره‌وه به‌كار بهێنن.
ئ. م