سلێمانی.. 3 "تاوانبار" 15 جار له‌سێداره ده‌درێن
به تۆمه‌تی رفاندنی ژماره‌یه‌ك شوفێری تاكسی له كه‌ركووك ده‌ستگیركرابوون
K24 – سلێمانی:
دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی، سزای 15 جار له‌سێداره‌دانی بۆ سێ تاوانبار ده‌كرد، كه به تۆمه‌تی رفاندنی ژماره‌یه‌ك شوفێری تاكسی له كه‌ركووك، ده‌ستگیر كرابوون.
زمناكۆ عومه‌ر عه‌لی، لێپرسراوی به‌شی راگه‌یاندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، رۆژی 9ی ئایار/ مایۆی 2019، دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی بڕیاری دا به سزادانی هه‌ر سێ تاوانبار، ئه‌حمه‌د مسته‌فا عه‌بدولمه‌هدی و حسێن شه‌علان و حه‌مدان سه‌رحان، به سزای 15 جار له‌سێداره‌دان بۆ هه‌ر یه‌كێكیان به پێی مادده‌ی 2ی بڕگه‌ی 2، به ده‌لاله‌تی مادده‌ی 10ی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره 3ی ساڵی 2016.
هه‌روه‌ها هاتووه: تاوانبارانی سه‌ره‌وه له 18ی ئازار/ مارسی 2013 تاوه‌كو 2ی تشرینی یه‌كه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2013، هه‌ژده شوفێری ته‌كسییان له كه‌ركووك رفاندووه و پاشان شه‌هیدیان كردوون.
ئاماژه‌شی به‌وه دا، گرووپه‌كه 7 حه‌وت كه‌س بوون و دادگا سزای سێ كه‌سیانی یه‌كلا كرده‌وه و تا ئێستا چوار تۆمه‌تباری دیكه چاوه‌ڕێی حوكمی یاسان.