فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی شه‌هید بوو
فه‌رمانده‌ی لیوای 3ی كۆماندۆی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی شه‌هید بوو
K24 – هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ عه‌مید ئه‌سكه‌نده‌ر گه‌ردی، فه‌رمانده‌ی لیوای 3ی كۆماندۆی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، شه‌هید بوو.
راگه‌یاندنی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی بڵاوی كرده‌وه، عەمید ئەسکەندەر گەردی، یەکێک بوو لە فەرماندە بوێر و قارەمانەکانی پێشمەرگە و فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، کە لە شه‌ڕی تیرۆر و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و پاراستنی خاکی کوردستاندا رۆڵی کاریگەر و بەرچاوی هەبوو.
رۆژی پێنجشه‌ممه (9ی ئایار/ مایۆی 2019)، له كاتی راهێنانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، بە هۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، گوللـە هاوەنێکی 60 ملم تەقییەوە و بەوهۆیەوە عەمید ئەسکەندەر گەردی بە سەختی زامدار بوو و دواتر بە مەبەستی چارەسەر، ره‌وانه‌ی ئوردن كرا و ئێوارەی ئەمڕۆ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئوردن، گیانی سپارد.
بڕیاره سبه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی بگه‌ڕێندرێته‌وه هه‌ولێر و له رێوڕه‌سمێكی سه‌ربازیدا به خاك بسپێردرێت.