سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا پارێزگارێكی نوێ هه‌ڵده‌بژێرێت
كوردستان24 ناوی سێ كاندیدی به‌هێزی ئه‌و پۆسته ئاشكرا ده‌كات
K24 – مووسڵ:
بڕیارە دوای نیوەڕۆی سبەی دووشەممە، ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بۆ هەڵبژاردنی پارێزگارێکی نوێ و دوو جێگرەکەی، کۆ ببێتەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای نه‌ینه‌وا، به‌ره‌كات شه‌مۆ رایگه‌یاند، 47 کەس خۆیان بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگار کاندید کردووە و زیاتر لە بیست کەسیش بۆ دوو جێگرەکەی.
به‌ره‌كات شه‌مۆ دڵنیایی دەدات لەوەی، كه جێگری یەکەمی پارێزگار لای کورد دەمێنێتەوە.
هاوکات قایمقامی موسڵ، زوهێر ئه‌عره‌جی ناوی گرنگترین ئەو کاندیدانەی بۆ کوردستان24 ئاشکرا کرد، کە زۆرترین چانسیان بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگار هەیە.
ئه‌عره‌جی گوتی: "سێ کاندیدی دیار هەن، یەکەمیان مەنسووڕ مەرعیده، کە پەرلەمانتارە. دووەم، حوسام عەبارە، کە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگایە. سێهەمیش عەبدولقادر دەخیلە، کە بەڕێوبەری شارەوانییەکانی پارێزگای نەینەوایە، بەڵام دووپاتی دەکەمەوە، کە هەموو پرسەکە پەیوەستە بە بڕیاری دادگا، چونكه ئەوان بڕیار نەدەن، پرۆسەکە ئەنجام نادرێت.