په‌رله‌مانتارێكی عێراق: به‌م زووانه پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج ده‌كرێت
مەترسی ئەوەش هەیە جوتیاران ئاوارەبن
K24 – هه‌ولێر:
دوای سوتاندنی زەوییە کشتوکاڵییەکانی جوتیاران لە ناوچە جێناکۆکەکاندا رووبەرێکی زۆر زەوی کشتوکاڵی بوونەتە سوتماک و مەترسی ئەوەش هەیە جوتیاران ئاوارەبن.
بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و پرسه شاندێکی پەرلەمانی کوردستان چوونەتە بەغدا و بڕیارە چاویان بە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بکەوێت.
محه‌ممه‌د ئه‌مین فارس، ئەندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، بە مزووانە سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمان بە خەرجکردنی پارەی جوتیاران دەدات.
گوتیشی: چەند لیژنەیەک بۆ قەرەبوکردنەوەی جوتیارە زیانلێکەوتووەکان پێکهێنراوە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، به گوێره‌ی زانیاری سۆران كامه‌ران، په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك ئیدارەی ناحیه‌ی سەرگەڕان لە کەرکووک لەگەڵ عەرەبە هاوردەکان كۆبووه‌ته‌وه و پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووکیش نێوەندگیری کردووە و رێکەوتوون، بەپێی رێکەوتنەکە بێت کوردەکان تەنها بۆیان هەیە ئەم وەرزە دروێنە بکەن و ئیدی دەبێت زەوییەکانیان بهێڵنەوە تا ئەو کاتەی دادگا بڕیار لەسەر كێشەكە دەدات.
خەڵکی گوندی پەلکانە رازی نین بەو رێگە چارەییە و دەڵێن: پازدە ساڵە دادگا ئەم که‌یسەی یەکلایی نەکردووه‌تەوە، بۆیە چاوەڕوانیش ناکرێت یەکلابێتەوە.
عەرەبە هاوردەکانیش بەپاڵپشتی پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک، تا دێت ژمارەیان زیاد دەکات و دەستی تەعریبیش درێژتر دەبێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه، نزیکەی سەد دۆنم گەنمی جوتیارانی گوندە کاکەییەکانی سنووری داقووق سووتێنرا. دوو هەزار دۆنمی دیکەش هەڕەشەی سووتاندنی لەسەرە. لە رێگەی تەلەفۆنەوە هەڕەشە لە جوتیارانی كورد کراوە، ژیان و دانەوێڵەکانیان رووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە، یان دەبێت پارە بدەن. لە کاتی چوونیشیان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکەش بۆمبێکی چێندراو بە دوو هاووڵاتی کاکەییدا تەقییەوە کە برای یەکترن، بەسەختی برینداربوون.
بڵێسه شاوه‌یس/ هه‌ولێر، سۆران كامه‌ران/ كه‌ركووك، هێمن ده‌لۆ/ گه‌رمیان