باڵه‌خانه‌ی یه‌كه‌مین قوتابخانه له دهۆك ده‌ڕوخێندرێت
باڵهخانهكە 67 ساڵە دروست كراوە
K24 - دھۆك
به گوێره‌ی یاسا و رێساكانی رێكخراوی یونسكۆ، هه‌ر قوتابخانەیەک ته‌مه‌نه‌كه‌ی زیاتر له 60 ساڵ تێپه‌ڕبێت، ئه‌وا نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك تێك بدرێت، به پێچه‌وانه‌وه، ده‌بێ پارێزگاریی لێ بكرێت و وه‌ك شوێنه‌وارێك تەماشا بكرێت، به‌ڵام له شاری دهۆك باڵه‌خانه‌ی یه‌كه‌مین قوتابخانه‌ی شاره‌كه، كه له ساڵی 1952 دروست كراوه، ده‌ڕوخێندرێت.
سەدان قوتابی لە یەكەم قوتابخانەی دھۆك خوێندوویانە، ئەو قوتابخانەیە چەندین ناوی لێ نراوە، دواجاریش بوو بە شوێنی چالاكیی قوتابخانەكان.
حەسەن محەممەد، بەڕێوەبەری شوێنەواری دھۆك بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئێمە ئاگاداری رووخاندنی باڵەخانەی یەكەم قوتابخانەی دھۆك نین و رەزامەندی ئێمەش بۆ ئەم مەبەستە وەرنەگیراوە، بەڵكوو ئێمە ناڕازیبوونی خۆشمان بۆ تێكدانی ئەو شوێنەوارە راگەیاندووە، دەبوایە ئەو باڵەخانەیە وەك یەكێك لە شوێنەوارە دێرینەكانی دھۆك پارێزرا بووایە".
ھ.م