فراكسیۆنی پارتی: به بڕیاری پێشوه‌خته یه‌كێتی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا نه‌كرد
ئه‌گه‌ر پارتی ویستبای سه‌رۆكی هه‌رێم به‌بێ یه‌كێتی هه‌ڵبژێرێت به‌ر له 6 مانگ ئه‌و پرسه‌مان یه‌كلایی ده‌كرده‌وه
K24- هه‌ولێر:
لە کۆبوونەوەی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا، كه تایبه‌ت بوو به متمانه‌دان به نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان، 14 فراکسیۆن بەشداری دانیشتنەکەیان کرد و 12 فراکسیۆن دەنگیان بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دا.
له‌كاتێكدا نێچیرڤان بارزانی بە دەنگی 68 پەرلەمانتار بووە سەرۆکی هەرێی کوردستان, فراكسیۆنه‌كانی یەکێتی نيشتيمانى كوردستان و نەوەی نوێ بایکۆتی دانیشتنەکەیان كرد.
له‌مباره‌شه‌وه ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە بارەی هەڵوێستیان سه‌باره‌ت به بەشداری نەکردنی فراكسیۆنی یەکێتی و رێککەوتنەکەیان گوتی: چاوەرێ سەرکردایەتی پارتی دەکەین و گوتیشی: "به بڕیاری پێشوه‌خته یه‌كێتی بايكۆتی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كرد و به‌شداری له متمانه‌دان به سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستاندا نه‌كرد".
له‌كاتێكیشدا پارتی دیموراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رێککەوتنیان هەیە, بۆ پێکهێنانی حکوومەت، بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی فراکسیۆنی یەکێتی هۆکاری بەشداری نەکردنی فراكسیۆنه‌كه‌یان لە کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه لەگەڵ پارتی نەگەیشتوونەته ئەو رێککەوتنەی کە دەیانەوێت.
له به‌رامبه‌ریشدا بزوتنەوەی گۆران پابەندی رێککەوتنەکەی بوو لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان, عه‌لی حه‌مه ساڵح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له په‌رله‌مانی كوردستان، هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانەوە بە گرنگ دەزانێت و ئەم هەڵبژاردنەش بە هەنگاوێك بۆ سیستەمی پەرلەمانی ناوده‌بات.
بە هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان قۆناغێکی گرنگی پێکهێنانی حکوومەت کۆتای هات, دوای جەژنی رەمەزان سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوێند دەخوات و بە پێى زانیاریەکانی کوردستان 24, دوای دەستبەکاربوونی نێچیرڤان بارنی وەك سەرۆکی هەرێمی کوردستان, مەسروور بارزانی لە پەرلەمانی کوردستانەوە لەلایەنە فراکسیۆنی پارتیەوە بۆ پێکهێنانی حکوومەت ناوزەد دەکرێت.
H.B