په‌رله‌مانتارێكی عێراق: بەغدا تووشی گرفت و سزای ئابووری گەورە دەبێته‌وه
"ئێران ده‌توانێت كێشه‌ی گه‌وره بۆ عێراق درووست بكات"
K24- هه‌ولێر:
پەرلەمانتارێکی عێراق هۆشداری دەدات لەوەی بەغدا نەتوانێت له هه‌ڵبژاردنی بێلایه‌نی له ململانێكانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران سه‌ركه‌وتوو بێت و دەڵێت: بەغدا تووشی گرفت و سزای ئابووری گەورە دەبێته‌وه، هاوکات هۆشداری له‌وه‌ش دەدات، بەغدا خۆی رادەستی ئێران بکات و جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئێران دەتوانێ کێشەی گەورە بۆ حکوومەتی عێراق درووست بکات، له به‌رامبه‌ریشدا پسپۆرێکی ئابوری دووپاتیده‌كاته‌وه، ئێران ته‌واوی جومگه‌كانی عێراقی كۆنترۆڵ كردووه.
محه‌مه‌د شاكر، په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ كوردستان 24 دووپاتی ده‌كاته‌وه، "ئه‌گەر بەغدا پابەندی سزاکانی ئەمریکا نەبێت، ئەوا چارەنووسێکی ڕەشی ئابووری چاوەڕێی دەکات و ئه‌وكات ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت هه‌موو ئه‌و هاوكاری و مامه‌ڵانه له‌سه‌ر عێراق قه‌ده‌غه بكات، كه له رێگه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كاری پێ ده‌كرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده ده‌شڵێت: "ئێران هه‌ژموونێكی زۆری له عێراق هه‌یه، ده‌توانێت له رێگه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه چ له‌ناو په‌رله‌مان یانیش دامه‌زراوه‌ی ئیداری و سه‌ربازییه‌كان فشار بخاته سه‌ر حكوومه‌تی عێراق و شه‌قامیش بجووڵێنێت".
پێشتر لە میانەی چەند سەردانێکی لە ناکاودا مایك پامپێیۆ, وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەغدای لە مەترسییەکانی پاڵپشتیکردن لە ئێران ئاگادارکردبووەوە، له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌ش ئه‌رشه‌د ته‌ها، پسپۆڕی ئابووری پێیوایە کە لە نێوان تاران و واشنتن بەغدا دەچێتە بەرەی تارانەوە.
ئه‌و پسپۆڕه‌ی ئابووری جه‌خت ده‌كاته‌وه، "ئێران كۆنترۆڵی هه‌موو جومگه‌كانی عێراقی كردووه و زۆربه‌ی كاڵاكانی له عێراق ساغ ده‌كاته‌وه"، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزا به‌سه‌ر عێراقدا بسه‌پێنێت، ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت ئه‌و كۆمپانیایانه سزا بدات، كه له ده‌ره‌وه‌ی عێراقن و هه‌ژماری بانكییان هه‌یه".
H.B