فێستیڤاڵی ڤێنسكی باڵ لە مۆسكۆ به‌ڕێوه‌چوو
به چه‌ند سه‌مایه‌كی جیاواز ئاماده‌بووان دێننه جۆش
K24 - مۆسكۆ
له ناوچه‌ی گه‌ستینی دڤۆری مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا، 17هه‌مین وه‌شانی ڤێنسكی بال به‌ڕێوه‌چوو، كه تیایدا زیاتر له دوو هه‌زار میوان به‌شداربوون، به درێژایی شه‌و جۆره جیاوازه‌كانی سه‌ما ئاوێزان به میوزیك، هێنده‌ی تر جۆش و خرۆشی خستبووه دڵی به‌شداربووان. ئه‌و چالاكییه نمایشێكی سه‌ما و تێكه‌ڵی كولتوورییه، كه ساڵانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بۆ یه‌كه‌مجاریش له ساڵی 2003 وه ده‌ستیپێكردووه.
گالینا فۆمینا، خاوه‌نی كۆمپانیای ڤێنسكی بال له مۆسكۆ بە كوردستان24ی گوت: "سەمای ئەمساڵ تەرخانکراوە بۆ شانۆ، ئەو دوو لافیتەیەی پشتەوە یەکێکیان ریکلامی گەورەترین شانۆی رووسیایە، (به‌لشۆی تیاتر) دووەم تایبەتە بە ئۆپێرای ڤییەنا، ئەمساڵ تەمەنی دەبێتە 150 ساڵ، ئەستێرە ناوداره‌كانی جیهانی سەمای بالێت و پاڵەوانەکانی جیهان لە فێستیڤاڵه‌كه بەشدارن، مۆسیقای جاز پێشکەشدەکرێت".
ئانا پهرچۆك، یەكێكە لە به‌شداربووانی فێستیڤاڵەكە، ئەو به‌شێوه‌یه‌كی جوان جوڵه به له‌ش و لاره‌كه‌ی ده‌كات، ئه‌و ده‌ڵێت: "لەسەر رێنمای دایکم لێرەم، هەیەجانێکە وەک ئەو کەشەی لێڤ تۆلستۆی لە رۆمانی جەنگ و ئاشتی گوزارشتی لێکردووە. لێرە بە 20 وانە فێری چەند جۆری سەما بووم لەوانە لە هەمووی گرنگتر ڤالس".
ھەروەھا ڤهلانتینه میرۆشكینهڤا، به‌شداربووێكی دیكەی ئەو فێستیڤاڵە بوو گوتی: "بۆ ئێمەی کچان ئامادەبوون لێرە وەک بەدیهاتنی خەونەکانمان وایە، من لە 16 ساڵییەوە هیوای ئەم شوێنە دەخوازم، بەڵام ئێستا له کۆرسی سێیەمی زانکۆم ئاواتەکەم بەدیهاتووە، گەلێ سەرسامم بە کەشوهەوای ئاهەنگەکە".
ھ.م