داقووق.. گه‌نجێكی كورد شه‌هید و 9 هاووڵاتیی دیكه بریندار بوون
ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه داعش ته‌قه‌ی له هاووڵاتیانی ناوچه‌كه كردبێت
K24 – داقووق:
شه‌وی رابردوو لە ئاوایی دارا، لە کۆمەڵگه‌ی حەفت ته‌غاری سەر بە شارۆچکەی داقووق، ئاگر لە دەغڵودانی جووتیارە كوردەکان بەردرا و له كاتی ئاگركوژاندنهوهشدا، چه‌كدارانی داعش ده‌ستڕێژیان له هاووڵاتیان كرد و به‌و هۆیه‌وه كه‌سێك شه‌هید بوو و 9 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك، سۆران كامه‌ران رایگه‌یاند، بە وتەی سەرچاوەیەک لە پۆلیسی داقووق، لە کاتی چوونی جووتیارەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، تەقە لە جووتیارە کوردەکان کراوە و 10 کەس بریندار بوون و دواتر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی داقووق و كه‌ركووك كراون. یه‌كێكیش له برینداره‌كان به هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه، شه‌هید بووه.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: سەرچاوەی تەقەکان لە دەشتاییەکی رۆخانەوە بووه، کە بووه‌تە مۆڵگەی چەکدارانی داعش و پێدەچێ ئەو کەسانەی دەغڵەکانیان سووتاندووە، هەر ئەو کەسانەش بن، کە تەقەیان لە جووتیارە کوردەکان کردووه.
چالاكانی كورد له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، گرته و وێنه‌ی شه‌ڕ و سووتاندنی خله و خه‌رمانی هاووڵاتیانی كوردیان له داقووق بڵاو كردووه‌ته‌وه و ره‌خنه‌یان له بێده‌نگیی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گرتووه.
به گوێره‌ی زانیاریی په‌یجه كوردییه‌كان، ناوی شه‌هید و برینداره‌كان به‌م جۆره‌یه:
1- هەردی سامان محەممەد، شەهید، 28 ساڵ.
2- حسێن حسـام مەحموود، بریندار، 23 ساڵ.
3- شیڤان قادر مەحموود، بریندار، 30 ساڵ
4- ئەحمەد نووری ئیبراهیم، بریندار،21 ساڵ.
5- محەممەد جەبار عەلی، بریندار، 17 ساڵ.
6 - فاروق زیاد فاروق، بریندار.
7 - مەنسوور محەممەد ئەمین، بریندار.
8 - هاوکار عوسمان شکور، بریندار.
9 - سەباح نووری ئیبراهیم، بریندار.
10- عادل هەیاس محەممەد، بریندار.