فراكسیۆنه‌كانی پارتی و گۆڕان وه‌ڵامی وته‌بێژی یه‌كێتی ده‌ده‌نه‌وه
گۆڕان: یه‌كێتی شه‌رعیه‌تی به یاسای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم داوه
K24- هه‌ولێر:
فراکسیۆنەکانی پارتی و گۆڕان وەڵامی بەیاننامەکەی گوتەبێژی یەکێتی دەدەنەوە، کە رایگه‌یاندبوو: هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی كوردستان پرسەکانی شەرعیەت و بڕیاردان دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
له‌م باره‌یه‌وه پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەڵێت: "یەکێتی خۆی دەنگی بە زیندووکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم داوە و هه‌ر خۆشیان شەرعیەتیان داوەتێ". هاوكات پەرلەمانتارێکی پارتیش دەڵێت: "گوتەبێژی یەکێتی ئەو قسانە لە گیرفانی خۆی دەردێنێ و هیچ بنەمایان نییە".
شایان عه‌سكه‌ری، په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، "ئێمه خۆمان له په‌رله‌مان شه‌رعیه‌تمان به یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم داوه، ئه‌و كاته‌ی پڕۆژه‌یاساكه خرایه ده‌نگدانه‌وه، فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕانیش له هۆڵی په‌رله‌مان بوون، ته‌نیا نه‌وه‌ی نوێ بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌ی كرد، ئه‌مه‌ش مانای وایه یه‌كێتی خۆشی شه‌رعیه‌تی به‌و یاسایه داوه، به تایبه‌ت كه له په‌رله‌مانه‌وه كارمان له‌سه‌ر كرد و یاساكهشمان هه‌ر له په‌رله‌مان ده‌ركرد و به‌یه‌كه‌وه‌ش ده‌نگمان له‌سه‌ر دا".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پابه‌ند بووین به‌و رێككه‌وتنه‌ی له 18ی شوباتی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان واژۆمان كرد".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵڵا، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: "قسەکانی یەکێتی رەنگدانەوەی بەشێك لە کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتییه" و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "یه‌كێتی هه‌ندێك زاراوه به‌كار ده‌هێنێت، كه پێموایه له گیرفانی خۆی ده‌ران ده‌كات، چونكه ئه‌و دامه‌زراوانه به شێوازێكی زۆر یاسایی و دیموكراسیانه دامهزراونهتهوه، له‌وانه‌ش كاتێك هه‌ڵبژاردنمان بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرد، یه‌كێتی به‌بێ هۆ بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌ی كرد، دواتریش بۆ خه‌ڵكی كوردستان به ئاشكرا رامانگه‌یاندووه، كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان پشكی یه‌كێتییه و به ئه‌مانه‌ت لای پارتی ده‌بێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمیش جه‌خت ده‌كاته‌وه، "ئێمه هه‌موو رێكه‌وتنێكمان له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌بوو".
رۆژی ٢٨ی ئەم مانگە ێچیرڤان بارزانی بە دەنگی 68 پەرلەمانتار بووە سەرۆکی هەرێی کوردستان, فراكسیۆنی یەکێتیی نيشتمانىی كوردستان بە بیانووی چارەسەرنەکردنی پرسی کەرکووك، بایکۆتی دانیشتنەکەیان كرد، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی جیاوازی به دوای خۆیدا هێنا.
H.B