رانیه.. له رووداوێكی هاتووچۆدا 7 كه‌س بریندار بوون
ره‌وشی ته‌ندروستیی دوو له برینداره‌كان باش نییه
K24 - رانیه:
بە هۆی رووداوێکی هاتوچۆ له ناوچه‌ی قوڕه‌گۆ، لەسەر رێگای دەربەندی رانیە، حەوت کەس بریندار بوون و رەوشی دوو لە بریندارەکان باش نییە.
ئاراس ئه‌مین، په‌یامنێری كوردستان 24 له راپه‌ڕین، رایگه‌یاند، هه‌ر حه‌وت كه‌سه‌كه له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا بوونه، كه خۆی به دارێكدا كێشاوه، دواتریش به‌ر دیوار و ستوونێك كه‌وتووه.
محه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕیی نه‌خۆشخانه‌ی رانیه به كوردستان 24ی راگه‌یاند، سه‌رنشینانی ئۆتۆمبێله‌كه له كرێكاریی گه‌ڕاونه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه، به‌ڵام ته‌ندروستیی دووانیان باش نییه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌و دووانه‌ش له ژێر چاودێریی دان و سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ری و وه‌رگرتنی تیشكن.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئه‌و كرێكارانه له پارشێوه‌وه له‌سه‌ر كاربوونه، كه‌مێك به‌ر له ئێستا و دوای ته‌واوبوونی كاره‌كه‌یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام له رێگادا تووشی رووداوه‌كه بوونه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م