ئه‌وانه‌ی ئاگر له زه‌وییه كشتووكاڵییه‌كانی جووتیارانی كورد به‌رده‌ده‌ن تاكتیكی سووتاندنیان گۆڕیوه
كاتێك جووتیاران هه‌وڵ ده‌ده‌ن كۆنترۆڵی ئاگره‌كه بكه‌ن ته‌قه‌یان لێ ده‌كه‌ن
K24- داقووق:
هێزە عێراقیەکان دەڵێن: ئه‌وانه‌ی ئاگر له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی جووتیارانی كورد له ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 به‌رده‌ده‌ن چەکدارانی داعشن.
ئەو چەکدارانەی کە دەغڵ و دانی جوتیارە کوردەکان دەسوتێنن، پێشوتر تەنها ئاگریان لەدەغڵەکان بەردەدا، بەڵام ئێستا دەغڵ و دان دەسوتێنن و کاتێکیش کە خاوەنەکانیان دەچن بۆ کوژاندنەوە، تەقەیان لێدەکەن و دەیانکوژن.
لەماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا لە سنوری شارۆچکەی داقوق، دوو هاوڵاتی کورد کوژراون و دوازدە کەسیش برینداربوونە، له دوا حاڵه‌تیشدا شه‌وی رابردوو له سێ لاوه ئاگر له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی گوندی حه‌فت ته‌غاری سه‌ر به قه‌زای داقوق له رۆژئاوای كه‌ركووك به‌ردرا و كاتێكیش خاوه‌نه‌كانیان هه‌ڵیاندا كۆنترۆڵی ئاگره‌كه بكه‌ن، شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان خاوه‌ن زه‌وییه‌كان و گروپێكی چه‌كداری نه‌ناسراو روویدا و ژماره‌یه‌ك قوربانى لێكه‌وته‌وه.
ئه‌مڕۆش یه‌كێتی گشتی جووتیارانی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی كردبوو، نیگه‌رانی خۆی له‌و دۆخه‌ی جووتیاران له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم نیشاندا و دووپاتیكرده‌وه، به‌رپرسیارێتی پاراستنی ئه‌منییه‌تی ئه‌و ناوچانه له ئه‌ستۆی حكوومه‌تی عێراقه و داواشی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد، موداخه‌له بكات و رێگری له ته‌عریبكردنی ئه‌و ناوچانه بكات.
H.B