ڤیدیۆ.. گروپێكی چه‌كداری شیعه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عیراق دامه‌زرا
هه‌ڕه‌شه له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
گروپێكی چەكداری شیعەی عێراق، بەناوی "بەرەی شۆرشگێرانی ئازادیخواز" دامەزراندنی خۆیان راگەیاند و لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا سەركردەیەكی ئەو گروپە لە تەنیشت ئاڵای حەشدی شەعبییەوە، ھەڕەشە لە ھێزەكانی ئەمه‌ریكا دەكات و دەڵێت: "سەربازانی ئەمه‌ریكا لە وڵاتەكان دەكەینە ئامانج، تا بە سەرشۆڕی لە عێراق دەریان دەكەین"، لە بەرامبەریشدا حەشدی شەعبی بێبەریبوونی خۆی لەو گروپە چەكدارە راگەیاند.
لە گەرمەی ئاڵۆزی و گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران، گروپێكی چەكداری شیعەی عێراق، بەناوی "بەرەی شۆرشگێرانی ئازادیخواز" دامەزراندنی خۆیان راگەیاند و له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی ئه‌و گروپه هه‌ڕه‌شه له سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و ده‌ڵێت: "بەرەی شۆرشگێرانی ئازادیخواز رادەگەیەنین، بەرەیەك كە ھەر لە ئێستاوە ئەركی بە ئامانجگرتنی ھێزەكانی ئەمریكا لە ئەستۆ دەگرێت، بەرەیەك كە دەبێتە قەڵغانێك بۆ نیشتمان و كوشتنی ھەر كەسێك، كە ھەوڵ بدات خەڵكی ستەملێكراومان ژێردەستە بكات، پەنا بەخوا و بە سەرجەم رۆڵەكانی گەلەكەمان و قوربانیدانی گەنجانمان، ھێزی داگیركا‌ر لە وڵات دەردەكەین و شكستی پێدەھێنین".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر چەندین جار بە ئاشكرا، به‌شێك لە سەركردەكانی حەشدی شەعبی پشتیوانی خۆیان بۆ ئێران راگەیاندووە، بەڵام ئەمجارەیان لە راگەیەنراوێكدا دەستەی سەرۆكایەتی حەشدی شەعبی بێبەریبوونی خۆی لەو گروپە چەكدارە راگەیاند.
لە راگەیەنراوه‌كه‌ی دەستەكەدا ھاتووە، "حەشدی شەعبی سەربە سیستمی بەرگری عێراقە و فەرمان لە فەرماندەی گشتی ھێزە چەكدارەكان وەردەگرێت و جەختیش لەسەر پاراستنی ئارامی و سەقامگیری وڵات دەكاتەوە".
راگه‌یاندنی ئه‌و گروپه چه‌كداره هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له لێواری ته‌قینه‌وه‌دان و رۆژانه هه‌ردوولا چه‌ندین هه‌ڕه‌شه و هۆشداری ئاراسته‌ی یه‌كتر ده‌كه‌ن، به به‌رده‌امیش واشنتن تاران له‌وه ئاگادار ده‌كاته‌وه، هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك له‌لایه‌ن ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانیانیه‌وه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، به گورزی سه‌ربازی وه‌ڵام ده‌درێته‌وه.
له دوا گۆڕانكاریشدا له‌مباره‌یه‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له جۆن بوڵتون، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا و برایان هوك، نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێران له دوو لێدوانی جیاوازدا هۆشدارییان دایه تاران و دووپاتیانكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی هێرشی سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه بكه‌ن، ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامێكی توندی سه‌ربازییان ده‌داته‌وه.
H.B