پردێكی شووشه‌یی ده‌كرێته‌ ئامرازی ناردنی په‌یامی ئاشتی

گه‌شتێك به‌سه‌ر پرده‌ شووشه‌یه‌كی تبلیسی پایته‌ختی جۆرجیا

K24 - تبليسى:

پردی ئاشتی لەسەر رووباری (کورا)، بە یەکێك له‌ پرده‌ شووشه‌ییه‌كانی پەڕینەوەی پیاده‌ڕۆیان دادەنرێ لەجیهاندا, لەهەمان کاتدا یەکێکە لەشوێنە گەشتیاریەکانی شاری (تبلیس) ی پایتەختی جۆرجیا، لەساڵی 2010 کراوەتەوە.

درێژی پردەکە 156 مەترە، هەردوو بەشی دێرین و نوێی شارەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە، پردەکە تاکە رێگەی پەڕینەوەی پیادەیە، كه‌ خەڵك و گەشتیار بۆ بینینی دیمەنی جوانی رووبار و شارەکە سوودی لێ وەردەگرن.

پێکهاتەی پردەکە لەچەندین راگری پۆڵایین و پارچەى گەورە و بچووکی شووشەیی درووستکراوە، لەشەوانیشدا بەهۆی درەوشانەوەی ڕووناکی سەر پردەکە دیمەنێکی جوانی هەیە.

هۆكاری ناونانی پرده‌كه‌ به‌ پردی (ئاشتی)، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ گه‌یاندنی پەیامی ئاشتی و کۆتايیهێنان بەو جەنگانە بووە کە لە رابردووی نزیکدا دووچاری شارەکە هاتوون.

ئامادەکردن و فۆتۆ: کاروان یارە - K24

ئ. م 

Fly Erbil Advertisment