ڤیدیۆ.. له ڤێرجینیای ئه‌مه‌ریكا شه‌ڕه‌ته‌قه‌ی پۆلیس و تۆمه‌تبارێك 12 كوژراوی لێكه‌وته‌وه
چوار كه‌سیش بریندار بوون
K24 – هه‌ولێر:
له شاری ڤێرجینیای رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا، له ئاكامی رووداوێكی ته‌قه‌كردن 12 كه‌س كوژران.
رووداوه‌كه دوێنێ هه‌ینی له ڤێرجینیا بیچ روویداوه، كه سه‌ر به ویلایه‌تی ڤێرجینیایه.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی خۆجێی له شاره‌كه، رایگه‌یاند، جگه له كوژراوه‌كان، چوار كه‌سیش بریندار بوونه و گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه و كه‌سانی دیكه‌ش هه‌بوون، كه خۆیان سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردووه، به هۆی سووكی برینه‌كانیان.
روونیشیكرده‌وه، له نێوان چوار پۆلیس و تۆمه‌تبارێكدا شه‌ڕه ته‌قه روویداوه و بووه‌ته هۆی كوژرانی 12 كه‌س و برینداربوونی زیاتر له چوار كه‌س.
به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ی پۆلیس گوتیشی: تۆمه‌تباره‌كه به سه‌ختی پێكراوه و به‌ر له‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێت، گیانی له‌ده‌ستداوه.
رۆژنامه‌ی ۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، تۆمه‌تباره‌كه ته‌مه‌نی 40 ساڵ بووه و به هۆی خواستی بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه ته‌قه‌ی كردووه.