ئه‌مه‌ریكا ئه‌فسه‌رێكی تۆمه‌تباری به تاوانی جه‌نگ ئازاد كرد
كه راسته‌وخۆ منداڵێك و پیاوێكی به‌ساڵاچووی كوشتووه و دیلێكی برینداری به چه‌قۆ سه‌ربڕیوه
K24 – هه‌ولێر:
دادگایه‌كی ئه‌مه‌ریكا، بڕیاریدا، ئه‌فسه‌ری ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ئێدوارد گالاگر، ئازاد بكات.
بڕیاره‌كه له كاتێكدایه بڕیار بوو دوای 11 رۆژی دیكه، ناوبراو ئاماده بێت له‌به‌رده‌م دادگا بۆ ئه‌وه‌ی تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگی رووبه‌ڕوو بكرێته‌وه.
پارێزه‌ری گالاگر، شكاتكارهكانی به خووڕه‌وشتی ناپه‌سند تۆمه‌تبار كردبوو، بۆیه دادوه‌ری سه‌ربازی، ئارون روگ، بڕیاریدا گالاگر، له شوێنی ده‌ستبه‌سه‌ر بوونی ئازاد بكات.
گالاگر، (39 ساڵ)، له كاتی شه‌ڕی عێراقدا تۆمه‌تبار كراوه به كوشتنی هاووڵاتیانی بێ تاوانی عێراق.
له ناو دۆسییهكانیدا، ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئه‌مه‌ریكییه به‌وه‌ش تۆمه‌تبار كراوه، كه راسته‌وخۆ منداڵێك و پیاوێكی به‌ساڵاچووی كوشتووه و دیلێكی برینداری رێكخراوی داعشی به چه‌قۆ سه‌ربڕیوه.
له كۆتایی مانگی ئازاری رابردووه‌وه ئه‌و ئه‌فسه‌ره خراوه‌ته ژێر مانه‌وه‌ی ناچاری و بۆی نه‌بووه سه‌ربازگه‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ر