حاكم قادر: یه‌كێتی له پرۆسه‌ی سیاسی به‌رده‌وام ده‌بێت
"كێشه‌كان تێدهپڕێنین"
K24- سلێمانی:
حاكم قادر حەمەجان، ئەندامی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی نيشتيمانى كوردستان رایگەیاند، ھەموو ئامادەكارییەك بۆ بەستنی كۆنگرەى حیزبه‌كه‌ی كراوە و كەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی بڕیاریدا كۆنگرە دەبەسترێت.
سه‌باره‌ت به كاتی به‌ستنی كۆنگره‌ش گوتی: "هه‌ركاتێك ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بڕیاری له‌سه‌ر كاته‌كه‌یدا، به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی كۆنگره‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا لەبارەی پەیوەندییەكانی حزبەكەی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستانش، حاكم قادر دووپاتیكرده‌وه، "زۆر جار كێشە درووست ده‌بێت دەبێت، بەڵام یه‌كێتی له پرۆسه‌ی سیاسی به‌رده‌وام ده‌بێت و دەتوانین به‌سه‌ر كێشه‌كاندا زاڵبین".
H.B