وێنه‌یه‌كی كیم جۆنگ ئون ده‌بێته جێگه‌ی سه‌رنجی میدیاكان
هه‌موو منداڵه‌كان ده‌گرین ته‌نها ئه‌و پێده‌كه‌نێت

K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی "تیستاك"ی هه‌واڵی كۆریای باكوور، وێنه‌یه‌كی كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ی بڵاوكرده‌وه، كه سه‌ردانی ناوه‌ندێكی وه‌رزشی نوێی تایبه‌ت به ئۆڵۆمپیاد كردووه.
ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنج، وێنه‌یه‌كی كیم جۆنگ ئونه، كه له‌گه‌ڵ منداڵه وه‌رزشوانه‌كان گرتوویه‌تی، زۆربه‌ی منداڵه‌كان ده‌گرین و خۆیشی له ناوه‌ڕاستیان دانیشتووه و پێده‌كه‌نێت، هه‌رچی ئاژانسه‌كه‌یه، له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌دا نووسیویه‌تی: "منداڵه‌كان له دڵخۆشی خۆیان بۆ هاتنی (كیم جۆنگ ئون) ده‌گرین".
ئاژانسه كۆرییه‌كه روونكردنه‌وه‌ی زیاتری له باره‌ی وێنه‌كه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، هه‌رچی میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشه، باس له‌وه ده‌كه‌ن، گریانی خه‌ڵك له كاتی بینین و سه‌ردانه‌كانی كیم جۆنگ ئون، وه‌كو ره‌فتارێكی ئاسایی لێهاتووه و وایده‌رده‌خه‌ن له دڵخۆشی خۆیان بۆ هاتنی كیم ده‌گرین.

سه‌رچاوه: RT
ئ. م