یه‌كگرتووی ئیسلامی داوای كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه له پارتی و یه‌كێتی ده‌كات
"كاتی ئه‌وه نییه له میدیاكانه‌وه لێدوانی دژیه‌ك بدرێت"
K24- هه‌ولێر:
یەکگرتووی ئیسلامی داوای کۆبوونەوەی لوتکەی پارتی و یەکێتی دەکات، ئەندامێکی سەرکردایەتیی ئه‌و حیزبه‌ش دەڵێت: كاتی ئه‌وه نییه له میدیاكانه‌وه لێدوانی دژیه‌ك بدرێت، ده‌بێت له گۆشه‌یه‌كی فراوانتره‌وه سه‌یری دۆخه‌كه بكرێت و هه‌رچه‌نده پێویست بكات، ده‌بێت پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ یه‌ك دابنیشن. پارتیش ئه‌گەرچی پێشنیازەکەی یەکگرتوو بە باش دەزانێت، بەڵام لە هەمان کاتدا پێیوایە، پێش هەر کۆبوونەوەیەك، دەبێت یەکێتی لە ناو خۆی ڕێکبکەوێت و بەڵێنی واژۆكراویش بداتە پارتی، كە بە هیچ جۆرێك ئەو ڕێککەوتنە بە دەردی ڕێککەوتنەکانی دیکە نابات.
له‌م باره‌یه‌وه حاجی كاروان، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتووی ئیسلامی جه‌خت ده‌كاته‌وه، "ئێستا كاتی ئه‌وه نییه له میدیاكانه‌وه لێدوان بدرێت، ده‌بێت له گۆشه‌یه‌كی فراوانتره‌وه سه‌یری دۆخه‌كه بكرێت، هه‌رچه‌نده پێویست بكات، ده‌بێت پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ یه‌ك دابنیشن، بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت پێكبهێنرێت".
ئاشكراشی كرد: "سه‌ڵاحه‌ددین به‌هائه‌ددین، ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی ئاماده‌یی خۆی بۆ نێوه‌ندگیریكردن له نێوان پارتی و یه‌كێتی نیشان داوه"، ده‌شڵێت، "ئۆپۆزسیۆنبوونی ئێمه له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵگاكه‌مانه، نه‌ك ئاراسته‌كردنی كوردستان به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نادیار".
لە بەشێك لە دەستپێشخەرییەکەی ئەمینداری گشتیی یەکگرتوودا داوای ئەوە کراوە, هەرچی زووە کۆبوونەوە لە نێوان سەرۆك بارزانی و کۆسرەت ڕەسوڵ ئەنجام بدرێت، پارتی وەك بەشێکی پرسەکە دەستپێشخەرییەکە بە باش دەزانێت, بەڵام داوای گه‌ره‌نتی پەشیماننەبوونەوە لە یەکێتی دەکات.
دیاری حسێن, ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی و كۆسره‌ت ره‌سوول, جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتبوون، كه پارێزگاری كه‌ركووك كه‌سێك بێت، كه له دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتییه، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س له‌ناو یه‌كێتیدا هه‌ن، گوێ بۆ راسپارده و رێنماییه‌كانی كۆسره‌ت ره‌سوول ناگرن".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی جه‌ختیشی كرده‌وه، "هه‌ر هه‌نگاوێك به ئاراسته‌ی لێكتێگه‌یشتن بنرێت، جێگای خۆشحاڵییه، به‌ڵام پێویسته یه‌كێتی چاره‌سه‌ری كێشه ناوخۆییه‌كانی بكات و له‌ناو خۆیاندا بگه‌نه ئه‌و بڕیاره‌ی، كه هیچ كه‌سێك له‌ناو یه‌كێتی دژایه‌تیی ئه‌و رێككه‌وتنه نه‌كات، كه له‌گه‌ڵ پارتی واژۆی ده‌كات".
H.B