رانیه‌.. له‌ رووداوێکی ھاتووچۆدا 4 كەس بریندار بوون

رووداوەكە لەناو بازاڕ رووی داوە

K24 - رانیە

ئەمڕۆ دووشەممە لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لەناو بازاڕی قەزای رانیە، چوار كەس بریندار بوون.

بەرێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی راپەرین لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "کاتژمێر 5:39 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ، رووداوێکی پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری تۆیۆتا لاندگروز و فاوێک، لە ترافیکی رزگاریی ناو بازاڕی رانیە رووی دا و بەو ھۆیەوە چوار كەس بریندار بوون".

ھاتووچۆی راپەڕین راشیگەیاند: "بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی رانیە و چارەسەریان بۆ دەکرێت".