مه‌سرور بارزانی و شاندی یه‌كێتی گفتوگۆ له‌باره‌ی كابینه‌ی نوێ ده‌كه‌ن
له‌گه‌ڵ شاندی یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ كۆده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراوی هه‌رێمی كوردستان، گه‌یشته مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له شاری سلێمانی و له‌گه‌ڵ شاندی دانووستانكاری ئه‌و حزبه له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
یه‌كێتی بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو، شاندێكی دانوستانكاری به سه‌رۆكایه‌تی عیماد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه پێكهێناوه، هه‌ریه‌ك له ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا، عه‌دنان حه‌مه‌ی مینا، له‌تیف شێخ عومه‌ر و لاهور شێخ جه‌نگی، ئه‌ندامی شانده‌كه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان 24 له شاری سلێمانی رایگه‌یاند: "بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو، كاتژمێر 3ـی دوای نیوه‌ڕۆ، له‌گه‌ڵ گۆڕان له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌كه له سلێمانی كۆببێته‌وه و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
هه‌ر له سه‌ردانه‌كه‌یدا بڕیاره له‌گه‌ڵ حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست كۆببێته‌وه.
هه‌ریه‌كه له هێمن هه‌ورامی، دڵشاد شه‌هاب، شه‌عبان شه‌عبان چالی، ئومێد خۆشناو، فرسه‌ت سۆفی، یاوه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراون.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه، 16ی حوزه‌یران، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایگه‌یاند، پێویسته لایه‌نه‌كان سی ڤی كاندیدانی خۆیان بۆ پۆسته‌كان ئاماده‌كردبێت، بۆ ئه‌وه‌ی له كه‌مترین ماوه‌دا پێكهاته‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان.
مه‌سرور بارزانی پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 11/6/2019 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه به 87 ده‌نگی په‌رله‌مانتاران بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ناوزه‌د كرا و رۆژی دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ راسپێردرا. ده‌ستی به كۆبوونه‌وه و گفتوگۆ كردووه له‌گه‌ڵ لایه سیاسییه به‌شداره‌كانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی دیاریكراودا، كه 30 رۆژه، پێكهاته‌ی كابینه‌كه‌ی بخاته به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان و متمانه‌ی پێ بدرێت.