كەشناسی: پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێ لەگەڵ ھەندێك پەڵە ھەور، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 38 و لە سلێمانی 35 و دھۆك 36 پلە، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 40 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ بێت لەگەڵ ھەندێك پەڵە ھەوری جیاجیا.
