رووسیا.. كارمه‌ندێكی كوردستان 24 به ‌پله‌ی نایاب دكتۆرا به‌ده‌ست هێنا

چه‌ند كتێبێكیی له‌ رووسی و ئینگلیزیییه‌وه‌ وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی

K24 - هه‌ولێر:

رۆژی 18/6/2019، نامەی قوتابیی دكتۆرا (هێمن تاهیر مه‌حموود) له‌ زانكۆی ئیلێتسی میری بونی له‌ رووسیای فیدراڵ، گفتوگۆی له‌سه‌ر كراو له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌، به‌ پله‌ی نایاب په‌سه‌ند كرا و پله‌ی دكتۆرای پێ به‌خشرا.

تێزه‌كه‌ی هێمن تاهیر، توێژینه‌وه‌یه‌كی شیكارییه‌ بە ناونیشانی "كه‌سێتیی زمانه‌وانیی له‌به‌ر رۆشنایی بابه‌ته‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانی ڤلادیمێر گه‌ڵاكتیۆنه‌ڤیچ كۆڕۆلێنكۆ".

لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن هه‌ر یه‌كه‌ له‌ شەتاڵەڤا ئۆلگا، سەرپەرشتیاری توێژینه‌وە و ئیڤانیوک باریس، سەرۆکی لیژنەی هه‌ڵسه‌نگاندن بوو. زیاتر له‌ 20 ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنیش له‌ زانكۆ جیاوازه‌كانی رووسیاوه ئاماده‌ بوون‌.

جگه‌ له‌وه‌، هێمن تاهیر له‌ بواری وه‌رگێڕانیشدا رۆڵی خۆی بینیوه‌ و هه‌ردوو كتێبی (دوورگەی سەخالین)ی ئه‌نتۆن چێخه‌ڤی له‌ زمانی رووسی و كتێبی (ئەزمونکردنی ئایینەکانی دنیا)ی میشێل مۆلۆی له‌ زمانی ئینگلیزییه‌وه‌ وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی. جگه‌ له‌وه‌ی‌ به‌ شێوه‌ی گرووپ به‌شداری كردووه‌ له‌ وه‌رگێڕانی چه‌ند كتێبێكی دانسقه‌ له‌ زمانه‌كانی رووسی و ئینگلیزی بۆ سەر زمانی کوردی وه‌ك:-

1- ئومێد بە زیندوویی بهێڵەرەوە.

2- ئەو شتانەی لێیان بێدەنگ بووم.

3-لەنێوان دوو جیهاندا.

4- بێ بڕوایی .

5- رزگاربوون لە ترس

6- خوێندنەوەی ڵالیتا لە تاران و چه‌ند كتێبێكی تر.

هێمن تاهیر له‌ ساڵی 2005 وه‌  بۆ درێژه‌دان به‌ خوێندن رووی كردووه‌ته وڵاتی ‌ رووسیا، به‌كالۆریۆس و دبلۆمی باڵا و دكتۆراشی ھەر له‌م وڵاته‌ ته‌واو کرد‌. له‌ ئاداری رابردووه‌وه‌ له‌ نوسینگه‌ی كوردستان 24 له‌ رووسیا ده‌ست به‌كار بووه‌ و چالاكانه‌ ئه‌ركه‌كانی راده‌په‌ڕێنێت.