ترەمپ پەیامێکی بۆ رۆحانی ناردووە
شەوی رابردوو ترەمپ ئەم داوایەی لە سەرۆککۆماری ئێران کردووە
K24 – ههولێر:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە رێگای عومانەوە داوایەکی لە ئێران کردووە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو، ترەمپ لە رێگای وڵاتی عومانەوە پەیامێکی بۆ ئێران ناردووە و رایگەیاندووە، ئەمەریکا جەنگی ناوێت، بەڵکو دەیەوێت کێشەکانی بە گفتوگۆ چارەسەر بکات.
رۆیتەرز ئاشکراشیکردووە، حەسەن رۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران، پەیامەکەی ترەمپی وەرگرتووە و هەموو دانووستانێکی لەگەڵ ئەمەریکا رەتکردووەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمەریکا چاوەڕێی کاتێکی زیاتر بووە بۆ وەرگرتنی وەڵامی پەیامەکەی، بەڵام لە ئێستادا بەرپرسیارەتییەکە دەخاتە ئەستۆی ئێران و عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران.
ئەمەش لە کاتێکدایە، خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکی لە ئاسمانی کەنداو و گەروی هورمز، پەیوەندی ئەمەریکا و ئێرانی بردووەتە قۆناغێکی ئاڵۆزی نوێوە.
H.J