كرملین: ئه‌مه‌ریكا شه‌ڕ فرۆشه
هۆشداری دایه ئه‌مه‌ریكا
K24 – هه‌ولێر:
كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا(كرملین) نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به گرژییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا ده‌ربڕی و داوای كرد هه‌ردوولا دان به خۆیاندا بگرن.
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا هۆشداری دایه ئه‌مه‌ریكا له گرتنه به‌ری هه‌ر هه‌نگاوێكی یه‌كلایه‌نه له دژی ئێران.
گوته‌بێژی كرملین، دمیتری بیسكۆڤ، ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، مۆسكۆ زۆر به وردی چاودێری ره‌وشه‌كه ده‌كات. داواش ده‌كات هه‌ردوولایه‌ن دان به خۆیاندا بگرن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سێرگی ریاباكۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، ره‌وشی ده‌وری ئێران له لێواری جه‌نگدایه.
ناوبراو هۆشداریشی دایه واشنتن له ئاڵۆزكردنی زیاتری ره‌وشه‌كه.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا راشیگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا به ئه‌نقه‌ست، سیاسه‌تی ئیستیفزازكردنی ئێران به‌كارده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی گرژی زیاتر له كه‌نداو درووست بكات و ره‌وشه‌كه به‌ره‌و ته‌قینه‌وه به‌رێت.
هه‌روه‌ها گوتی: زۆربه‌ی ئاگره‌كانی شه‌ڕ و كێشه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵیكردوون.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر