ئهمهریكا: فڕۆكهكهمان بهم جۆره تێكشكاوه
ئێران فڕۆکەکەی خستووەتە خوارەوە
K24 – ههولێر:
رۆژی سێشممە، 18/06/2019، فڕۆکەیەکی ئەمەریکی لە گەروی هورمز لە لایەن ئێرانەوە خرایە خوارەوە و تا دێتیش کاردانەوەکان زیاتر دەبن.
ئێران بڵاویکردەوە، فڕۆکەکە سنووری ئاسمانی وڵاتەکەی بەزاندووە و ئەوانیش کاردانەوەیان هەبووە، بەڵام واشنتن سوورە لەسەر ئەوەی، فڕۆکەکە لە دەرەوەی سنووری ئێران خراوەتەخوارەوە.
خستنەخوارەوەی ئەو فڕۆکەیە، نێوانی واشنتن و تارانی خراپترکردووە و لە نوێترین هەڵوێستیدا، سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئێران باجی ئەم کارەی بە سەختی دەدات.
ساتی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی ئەمەریکا
H.J