هۆشداری درایه فڕۆكه ئه‌مه‌ریكییه‌كان
هۆشداری داوه‌ته فڕۆكه مه‌ده‌نییه‌كانی
K24 – هه‌ولێر:
ئیداره‌ی فیدراڵی فڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی فه‌رمانێكی به په‌له‌ی ده‌ركرد و تێیدا قه‌ده‌غه‌ی كرد، له ئه‌مڕۆ به دواوه فڕۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكی به نزیك سنووری ئاسمانی ئێران‌دا گه‌شت بكه‌ن.
ئیداره‌ی فیدراڵی فڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكا، هۆشداری داوه‌ته فڕۆكه مه‌ده‌نییه‌كانی كه به‌سه‌ر گه‌رووی هورمز و ده‌ریای عوماندا گه‌شت نه‌كه‌ن و نزیكی سنووری ئاسمانی ئێران نه‌بنه‌وه.
ئه‌و ناوه‌نده ئه‌مه‌ریكییه نیگه‌رانیشی له باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر گه‌شتی فڕۆكه‌وانی له ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ربڕیوه.
ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه، رێڕه‌وی ئاسمانی گه‌شتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ته‌نیا 45 میل له‌و رێڕه‌وه دووره كه فڕۆكه چاودێرییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكای تێدا خرایه خواره‌وه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ر