له ئێران پێشێلكاری به‌رامبه‌ر زیاره‌تكاره عێراقییه‌كان ده‌كرێت
داوا ده‌كرێت باڵیۆزخانه‌ی ئێران ئاگادار بكرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی سكاڵای قائیمقامیه‌تی قه‌زای به‌دره، كه بۆ پارێزگای واسیتی ناوه‌ڕاستی عێراق و هاوسنوور له‌گه‌ڵ ئێران به‌رزكراوه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه: "له شاری مه‌هرانی ئێران پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به زیاره‌تكاره عێراقییه‌كان ده‌كرێت".
به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی سكاڵانامه‌كه‌ی قائیمقامیه‌تی به‌دره، شۆفێرانی تاكسى له وێستگه‌كانی گواستنه‌وه له شاری مه‌هران، له زیاره‌تكاره عێراقییه‌كانییانداوه و پاره‌ی زیاتریان لێده‌ستێنن.
به گوێره‌ی سكاڵانامه‌كه‌ش، ئه‌و حاڵه‌تانه روو له زیادبووندان و بوونه‌ته دیارده‌یه، به‌و پێیه‌ی زیاره‌تكارانی عێراقی دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له سه‌ردانیكردنی شوێنه پیرۆزه‌كانی ئایینزای شیعه له ئێران، راپۆرتیان له باره‌ی پێشێلكارییه‌كان داوه.
یه‌كێكی دیكه له‌و پێشێلكارییانه‌ی كه زیاره‌تكارانی سكاڵایان له‌سه‌ری كردووه، گرانكردنی نرخی گواستنه‌وه و تاكسییه.
به‌و هۆیه‌وه‌ش قائیمقامیه‌تی قه‌زای به‌دره، داوا له پارێزگای واسیت ده‌كات، باڵیۆزخانه‌ی ئێران له عێراق له‌و پێشێلكارییانه ئاگادار بكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دووباره نه‌بنه‌وه.
ئ. م