سێ وه‌زیری نوێی حكوومه‌تی عێراق له په‌رله‌مان متمانه‌یان پێدرا
متمانه به چوار وه‌زیری نوێ ده‌درێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پۆسته به‌تاڵه‌كانی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی پڕده‌كاته‌وه و ده‌نگ له‌سه‌ر ناوی ئه‌و كه‌سانه دران كه بۆ پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانی (ناوخۆ، به‌رگریی، په‌روه‌رده، داد) له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كراون.
له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ متمانه‌دان به وه‌زیره نۆییه‌كان، لیوا نه‌جاح عه‌لی شه‌مه‌ری وه‌ك وه‌زیری به‌رگریی ده‌نگی بۆ دراو یاسین یاسری به ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتارانی به‌شداربووی دانیشتنه‌كه بوو به وه‌زیری ناوخۆی عێراق.
هه‌روه‌ها فارووق ئه‌مین شوانی متمانه‌ی په‌رله‌مانتارانی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی داد به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام سه‌فانه حه‌مدانی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق نه‌یتوانیووه متمانه‌ی په‌رله‌مانتاران به‌ده‌ستبهێنێ و ره‌تكرایه‌وه.
پێش ده‌ستپێكردنی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە كوردستان24ی گوت: "دوای فشاری زۆر بۆ تەواوكردنی پێكھاتەی حكوومەت ئێستا رێككەوتن لەنێوان لایەنەكان ھەیە، شەوی رابردوو حكوومەت ناوی چوار كەسی بۆ پەرلەمان ناردووە، لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەی ئەمڕۆ دەنگیان لەسەر دەرێت".
ئاشكراشی كرد: "ناوی ئەو وەزیرانەی بۆ پەرلەمان نێردراوە بریتین لە فاروق ئەمین شوانی، بۆ پۆستی وەزارەتی داد، یاسین یاسری بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ، سەفانە حەمدانی بۆ پۆستی وەزیری پەروەردە، لیوا نەجاح عادلی، بۆ پۆستی وەزیری بەرگری".
سەبارەت بە ناوی فاروق شوانی بۆ پۆستی وەزیری داد و رێككەوتنی لایەنە كوردییەكان لەسەری بەشیر حەداد گوتی: "ئێستا رێككەوتنێك لەنێوان پارتی و یەكێتی لەسەر ناوی فاروق شوانی ھەیە، فراكسیۆنەكانی دیكەش باوەڕناكەم ھیچ قسەیەكیان لەسەر ھەبێت، چونكە پێشتر ئەو بابەتە لەنێوان پارتی و یەكێتی ناكۆكی لەسەر ھەبووە".
بەشیر حەداد، ئاماژەی بەوەشدا: "رەنگە ھەندێك دەنگی ناڕەزایی دژی دانانی ئەو وەزیرانە ھەبن، بەڵام ئومێد دەكەم ئەمڕۆ بتوانین ئەو بابەتە یەكلایی بكەینەوە و دەنگیان لەسەر بدەین".
ئەمڕۆ 200 رۆژ بەسەر پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق تێدەپەڕێت، بەڵام تائێستا چوار وەزارەت بێ وەزیر ماونەتەوە.