شەش ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی عاموودا تێپەڕ دەبێت

تاکو ئێستا ئەنجام دەرانی سزا نەدراون

K24 – هه‌ولێر:

شەش ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی عاموودا تێدەپەڕێت و کەسوکاری قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکەش داوا دەکەن ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژیەکە دادگایی بکرێن و بە سزای خۆیان بگەیەندرێن.

 ئەمە لەکاتێکدایە تا ئیستا ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژییەکەی عاموودا دەستنیشان نەکراون و هەوڵی جددیش لەو بارەیەوە نەدراوە.

لە حوزەیرانی ساڵی 2013 لە عاموودای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، خۆپیشاندانێک بۆ ئازادکردنی سێ گەنج لە زیندانەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئەنجامدرا، بەڵام خۆپیشاندەران بە گولـلە وەڵام درانەوە و شەش هاووڵاتی مەدەنی بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.

H.J