به‌هۆی بۆردومانی توركیا و بوونی گه‌ریلاكانی پاكه‌كه ئاگر له گونده‌كانی ئامێدی كه‌وتووه‌ته‌وه
ترسێكی زۆری لای هاووڵاتییان درووست كردووه
K24 - دهۆك:
بەھۆی بوونی گەریلاكانی پەكەكە و ئەگەری بۆردومانی فرۆكە جەنگییەكانی توركیا، ئاگر لە دەورووبەری گوندەكانی قومریێ، لە دەورووبەری ئامێدی كەوتووە و ترسێكی گەورەشی لای ھاووڵاتییان دروست كردووە، ھاوولاتییان داوا لە پەكەكە و توركیا دەكەن، شەڕ لە خاكی باشووری كوردستان رابگرن و چیدیكە خەڵكی سڤیل نەكەنە قوربانی.
به‌هۆی بۆردومانه‌كانیشه‌وه، گوندنیشنان ناچاربوونه مه‌ڕ و ماڵاتی خۆیان له كوێستان و له‌وه‌ڕگاكان دووربخه‌نه‌وه و ده‌ست له كار و كاسبی خۆیان هه‌ڵگرن.
هاووڵاتیان باس له بوونی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن، ترسیشان له بۆردومانه‌كانه‌كانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا هه‌یه، كه زه‌ره‌رمه‌ندی ئاگری ئه‌و شه‌ڕه ئه‌وانن و به‌هۆیه‌وه له خێر و بێری ره‌ز و باخ و مه‌ڕوماڵاته‌كه‌یان بێبه‌ش بوونه.