ئاژانسی فارس: به‌م نزیكانه تاران رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم له ئاستی رێگه‌پێدراو به‌رزتر ده‌كات
"به‌شداربووانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له ترسی سزاكانی ئه‌مریكا له جێبه‌جێكردنی داواكانی ئێران شكستیان هێنا"
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "فارس"ـی ئێرانی بڵاویكرده‌وه، به‌م نزیكانه تاران رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم له‌و ئاسته به‌رزتر ده‌كاته‌وه، كه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیدا رێگه‌ی پێ‌درابوو. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی تاران دوای ئه‌وه دێت، كه "كۆبوونه‌وه‌ی ڤیه‌ننا نه‌یتوانی داواكانی ئێران جێبه‌جێ بكات".
ئه‌و ئاژانسه ئێرانییه له سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار گواستییه‌وه، بڕیاری ئێران بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم له ئاستی رێگه‌پێدراو دوای ئه‌وه دێت، كه سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییان واژۆ كردووه، له ترسی سزاكانی ئه‌مریكا، له جێبه‌جێكردنی خواسته‌كانی ئێران شكستیان هێناوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه پێشتریش دوای كۆبوونه‌وه‌ی ڤییه‌ننا، نێردراوی كۆماری ئیسلامی بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه رایگه‌یاندبوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وڵاتانی ئه‌وروپا هیچی وایان پێ نه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن متمانه به‌ئێران بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی له بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمه‌كه‌ی پاشگه‌ز بێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به ئاژانسی ناوبراوی راگه‌یاندووه، "هه‌ر كاتێك ئه‌وروپا توانی داواكارییه‌كانی ئێران له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له بواره‌كانی بانكی و نه‌وتیدا جێبه‌جێ بكات، ئه‌وكات ئێران ئاماده‌یه بگوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه پێداچوونه‌وه به رێككاره‌كانی بكاته‌وه".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، هه‌ر ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له شاری ئۆساكای ژاپۆن دووپاتیكرده‌وه، "هه‌ركاتێك ئێران هه‌ڕه‌شه‌كانی جێبه‌جێ كرد و هه‌وڵیدا ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم به‌رز بكاته‌وه، ئه‌وكات وه‌ڵامی من ده‌بینن"، تره‌مپ جه‌ختیشی كرده‌وه، "هه‌رگیز رێگه ناده‌م ئێران ببێته خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی".
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "تاران ده‌یه‌وێت رێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئه‌نجام بدات"، به‌ڵام ره‌خنه‌ی له تاران گرت، به‌وه‌ی كه "كۆماری ئیسلامی له هه‌نگاونان به‌ره‌و رێككه‌وتن زۆر هێواشه".
H.B