سه‌ید سادق.. داواكراوێك له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا رووبه‌ڕووی پۆلیس ده‌بێته‌وه
ته‌قه‌ی كردووه و پۆلیسێكی برینداركردووه
K24 - سلێمانی:
داواكراوێك له قه‌زای سه‌ید سادق، كه له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا رووبه‌ڕووی پۆلیس بووه‌ته‌وه و ته‌قه‌ی كردووه، له ئاكامیشدا پۆلیسێك برینداربووه.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه، 2ی ته‌ممووزی 2019، داواكراوێك له كاتی ده‌ستگیركردنیدا له قه‌زای سه‌ید سادق، رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی پۆلیس بووه‌ته‌وه و ته‌قه‌ی كردووه، به‌هۆیه‌وه كارمه‌ندێكی پۆلیس برینداربووه.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د راشیگه‌یاند، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه ده‌ركراوه و دوای ئه‌وه‌ش زانیاریان له‌سه‌ر شوێنه‌كه‌ی كۆكردووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوای رووبه‌ڕووبوونه‌وه، داواكراوه‌كه ده‌ستگیركراوه، پۆلیسه برینداره‌كه‌ش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه و ئێستاش باری ته‌ندرووستی جێگیره.
ئ. م