هۆڵه‌ندا به‌شداری له یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا ده‌كات
"له هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بین"
K24- هه‌ولێر:
هۆڵەندا دەیەوێ شان بە شانی ئەڵمانیا، بریتانیا و ئەمریکا بێتە ناو پرۆگرامی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، سەرکونسوڵی ئه‌و وه‌ڵاته‌ش له هه‌ولێر بۆ کوردستان٢٤ی راگه‌یاند، لە چەند هەفتەی داهاتوودا ژمارەیەك راوێژکاری سەربازی دیکەی هۆڵه‌ندا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دێنە هەولێر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەش ده‌ڵێت: لە کۆی ٣٥ خاڵی پرۆژەی چاکسازی بەشێکیان جێبەجێکراون، بەڵام ئومێدیان بە کابینەی داهاتوە، تا پرۆژەکە بە به ته‌واوی یانیش زۆرینه‌ی ئەنجامبگەیەنن.
له‌مباره‌یه‌وه ولیام نیکۆڵاس کوزین، كونسوڵی هۆڵه‌ندا له هه‌ولێر جه‌خت ده‌كاته‌وه، "وەك بەشێك لە هاوپەیمانێتی نێوده‌وڵه‌تی، هۆڵەنداش بەردەوامه لە هاوکاریکردنی پێشمەرگە و، ئێمە پرۆگرامی مەشقی پێشمەرگە و پرۆگرامێکی دیکەمان هەیە بۆ مەشقدانی ئه‌و پێشمەرگانەی کە دەبنە راهێنەر".
كوزین ده‌شڵێت: "داوامان کردووە هاوشان لەگەڵ بریتانیا، ئەڵمانیا، ئیتالیا و ئەمریکا بەشداری پرۆگرامی چاکسازی پێشمەرگە بین، بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لەو داوایەمان کراوە و لەچەند هەفتەی داهاتوودا راوێژکاری سەربازی هۆڵەندی زیاتر ده‌گه‌نه هه‌رێمی کوردستان، پرسی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەش کاری لە پێشینەمان دەبێت".
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه ژماره‌یه‌ك لە خاڵەکانی ئەو پرۆگرامە پێویستی بەکاتە و ناشیشارێتەوە، كه ئومیدی بە کابینەی نویه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی پرۆگرامه‌كه یانیش زۆرینه‌ی بە ئەنجام بگەیەنێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی کوردستان24، لە دوا کۆبوونەوەدا لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە، هێزى هاوپەیمانان دووپاتیان کردووەتەوە، بەردەوامی هاوکارییەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگە بەندە بە رادەی پابەندییان بە جێبەجێکردنی پاکێجی چاکسازی و یەکگرتنەوەی هەردوو یەکەى ٧٠ و ٨٠.
H.B